‎ئه‌‌‌مڕۆ دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ خالید شوانی، وه‌‌‌زیری دادی عێراق، پێکهێنانی لیژنه‌‌‌ی باڵای جێبه‌‌‌جێکردنی مادده‌‌‌ی 140ی ده‌‌‌ستووری عێراقی راگه‌‌‌یاند.

‎له ساڵی 2014ه‌‌‌وه‌‌‌ کاره‌‌‌کانی لیژنه‌‌‌ی مادده‌‌‌ی 140‌ هه‌‌‌ڵپه‌‌‌سێردراوه‌‌‌، به‌‌‌ڵام ئه‌‌‌مڕۆ خالید شوانی، وه‌‌‌زیری دادی عێراق له‌‌‌ کۆنفراسێکی رۆژنامه‌‌‌وانیدا، پێکهێنانه‌‌‌وه‌‌‌ی لیژنه‌‌‌ی باڵای جێبه‌‌‌جێکردنی مادده‌‌‌ی 140ـی راگه‌‌‌یاند، که‌‌‌ له‌‌‌ کارنامه‌‌‌ی په‌‌‌سه‌‌‌ندکراوی کابینه‌‌‌که‌‌‌ی سوودانی ماوه‌‌‌ی مانگێکی بۆ دانرابوو.

‎"نه‌‌‌بوونی ئه‌‌‌و لیژنه‌‌‌یه‌‌‌، هۆکاری دروستبوونی بۆشاییه‌‌‌کی گه‌‌‌وره‌‌‌بوو بۆ سه‌‌‌رله‌‌‌نوێ ته‌‌‌عریبکردنی که‌‌‌رکووک و ناوچه‌‌‌ دابڕێندراوه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌، به‌‌‌ پێکهێنانی لیژنه‌‌‌که‌‌‌ش جارێکی دیکه‌‌‌ی جێبه‌‌‌جێکردنی مادده‌‌‌ی 140 ده‌‌‌که‌‌‌وێته‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌ر رێچکه‌‌‌ی کاره‌‌‌کانی خۆی." خالید شوانی وای وت.

‎سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌کاربوونی لیژنه‌‌‌ی باڵای جێبه‌‌‌جێکردنی مادده‌‌‌ی 140، وه‌‌‌زیری دادی عێراق روونیکرده‌‌‌وه‌‌‌، له‌‌‌ماوه‌‌‌ی 10 رۆژدا ئه‌‌‌و لیژنه‌‌‌یه‌‌‌ ده‌‌‌ستبه‌‌‌کارده‌‌‌بێت و بودجه‌‌‌ی خه‌‌‌مڵێندراوی خۆی پێشکه‌‌‌ش به‌‌‌ ئه‌‌‌نجوومه‌‌‌نی وه‌‌‌زیرانی عێراق ده‌‌‌کات بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی له‌‌‌ بودجه‌‌‌ی گشتی ساڵی 2023ی فیدراڵی پاره‌‌‌ی پێویستی بۆ ته‌‌‌رخان بکرێت.