ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ساڵانێکە بە شاردنەوە و فریودانی ئەو دەزگایە، پڕۆژە ئەتۆمییە نهێنی و ئامانجە سەربازییەکانی خۆی بەرەوپێش دەبات. کۆماری ئیسلامی بە کەڵک وەرگرتن لەم جۆرە دانوستانانە تەنیا بە دوای کڕینی کات و کەمکردنەوەی گوشاری نێودەوڵەتی و دەستەبەرکردنی مانەوەی خۆیدایە نەک شەفافیەت یان هاوکاریی ڕاستەقینە.
خولی نوێی دانوستانی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەست پێ دەکات.
نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە ڤیەننا دەستپێکی خولێکی نوێی وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی ڕاگەیاند و بە بانگەشەی ئەوەی کە ئەم وتووێژانە "شێوەیەکی نوێی هاوکاری" لەگەڵ ئەو ڕێکخراوە دیاری دەکات.