ئینستیتیوتی زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتی (ISIS) ڕایگەیاندووە، وێنە سەتەلایتەکان "هەوڵی بەرچاوی ئێران نیشان دەدەن بۆ لابردنی خێرای بینا زیانلێکەوتووەکان و وێرانبووەکان، پێدەچێت ئامانجی سڕینەوەی هەر بەڵگەیەکی تاوانبارکەر بێت کە پەیوەندیی بە چالاکییەکانی لێکۆڵینەوە یان پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمیەوە هەبێت". ئەم پەیمانگایە گرووپێکی توێژینەوەی سەربەخۆیە و لەلایەن دەیڤید ئۆلبرایت، پشکنەری پێشووی ئەتۆمیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.