بەپێی زانیارییەکان، حوجەتولسلام فەلاحپوور، یەکێک لە ئاخووندەكانی ڕێژیم، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٤ لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە ڕفێندراوە. هێرشبەرەکان کە لە ئۆتۆمبێلێکی پژۆدا بوون، ئەویان لە ناوەندی شاردا کردووەتە ئامانج و دواتر بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.
ڕفاندنی ئاخووندێكی حکوومەتی لە بزمان؛ بەبارمتەگرتنی گوماناوی لە بەلووچستان.
بەشێک لە میدیاکانی سەر بە سپای پاسداران باسیان لە ڕفاندن و بەبارمتەگرتنی ئاخووندێكی حکوومەتی لە شاری بزمان سەر بە ئێرانشار کردووە.