بەگوێرەی ڕاگەیاندراوەکە، لە هەلومەرجی ئێستادا هیچ داواکارییەکی نوێ وەرناگیرێت و ناتوانرێت لەم کاتەدا دۆسیەکانی پێشوو مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. هەروەها باڵیۆزخانەکە هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە تەنانەت لە حاڵەتە نائاساییەکانیشدا، ئیمكانی خزمەتگوزاریی کونسوڵگەری نابێ.
باڵیۆزخانەی ئوتریش لە تاران بۆ ماوەیەکی کاتی کارەکانی خۆی راگرت.
باڵیۆزخانەی ئوتریش لە تاران ڕایگەیاند کە بەهۆی بارودۆخی ئێستا سەرجەم خزمەتگوزارییە کونسوڵگەرییەکانی تا ئاگادارکردنەوەی دواتر ڕاگرتووە.