ئەمە لە بەیاننامەی هێزەکانی  قودسی سوپای پاسدارانی ڕژێمدا هاتووە.

بەپێی زانیارییەکان لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا 4 چەکداری نەتەوەیی بەلوچ کوژراون.

هاوکات باس لەوە کرا کە دەست بەسەر چەک و تەقەمەنی سەر بە گروپە چەکدارەکەدا گیرا و ئۆپەراسیۆنەکانی بێلایەنکردنی چەکدارانی دیکەش بەردەوام بوون.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی سوپای پاکستان و ئێران لە سیستان و بەلوچستان ١٢ ئەندامی گرووپی چەکداری "جەیش ئەلعەدل" کوژراون و ٤ کەسیش بریندار بوون.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ٢٦ی تشرینی یەکەمدا لە ناوچەی گۆهارکوه لە قەزای تەفتانی سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە هێرشێکی ئەندامانی گروپی چەکداردا ١٠ ئەفسەری پۆلیس کوژران.

ڕێکخراوی چەکداری "ئەنسار ئەلفورقان"ی نەتەوەیی بەلووچ بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ گرت.