ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی  ناوخۆی هەرێمی کوردستان   ڕاگه‌یاندراوێکی بلاوکرده‌وه‌. له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاتووه‌، تێدا باسی قه‌ده‌غه‌ی هه‌ندێک شتێکی کردووه، یه‌کێک شته‌ قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان، ده‌نگده‌ر بۆی نییه مۆبایل و کامێرا بباته‌ ژووره‌وه‌.

 ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌.

 
١- قەدەغەیە دەنگدەر مۆبایل و کامێرا بباتە ژوورەوە، پێویستە لە بنکەکان پشکنین بکرێ. تەنیا چاودێران و نوێنەران و ڕۆژنامەنووسان بۆیان هەیە.
٢- قەدەغەیە نوێنەرانی کاندیدەکان تاکوو ١٥٠ مەتر لە بنکەکانی دەنگدان نزیک ببنەوە.
٣- تاکوو مەودای ١٥٠ مەتر لە دووریی بنکە، پێویستە هەموو پۆستەری کاندیدان و لیستەکان، لە بنکەکانی دەنگدان بکرێنەوە.
٤-جگە لەو هێزانەی لە چوارچێوەی لیژنەی ئەمنی ڕاسپێردراون، هیچ هێز و کەسێک بە جلی سەربازی بۆی نییە لە بنکەکانی دەنگدان نزیک بێتەوە