دەقی راگەیەندراوی دژەتیرۆر

بەڕێوەبەری گشتی دژەتیرۆر، پێشوازیکرد لە باڵیۆزی دانیمارک لە عیراق و وەفدێکی  یاوەری.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ی تشرینی دووەم 2022، وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر لە بارەگای گشتی بەڕێوبەرایەتی،پێشوازیکرد لە کرستیان تۆرنینگ باڵیۆزی دانیمارک لە عیراق و کۆڵۆنێڵ گێرت پاشکۆی سەربازیی لە باڵیۆزخانەی دانیمارک .

 

لە کۆبونەوەکەدا، وێڕای گفتوگۆکردن لەبارەی پێشهاتە ئەمنی و سەربازییەکان، هەردوولا جەختیانکردەوە لە  ڕەخساندنی زەمینەیەکیگونجاوتر بۆ باشترکردنی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان هێزەکانی دژەتیرۆر و هێزەکانی دانیمارک لەرووی سەربازی و بەردەوامیکردە سەربازییەکان بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر .

 

تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە پەیوەستکرا بە باسکردن لە  بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و مەترسییە دەرەکی و هەرێمییەکانیسەر هەرێمی کوردستان.

 

کرستیان تۆرنینگ باڵیۆزی دانیمارک لە عیراق ، تەئکیدیکردەوە لە بەردەوامی ڕۆڵی وڵاتەکەی وەک ئەندامێکی ناتۆ لە عیراق لە پشتگیریکردنیپێشمەرگە و هێزەکانی دژەتیرۆر و هێزەکانی عێراق بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر و کارکردن لەپێناو سەقامگیری زیاتر.

وێنه‌‌‌کانی ڕووداو ٢٤