بافڵ تاڵەبانی بەداخەوە سەروەریی دەسەڵاتی دادوەری لەژێر پرسیاردایە

 

دەقی راگەیەندراوەکە

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق کرد.

 

‌‎لەدیدارێکدا کە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی ئامادەبوو، دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکانی هەرێم وعیراق گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە بەردەوامیی دیالۆگی نیشتمانی و بونیادنەرانە کرایەوە بەئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان وپاراستنی

‌‎سەقامگیریی ناوچەکە.

 

‌‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی دۆخی هەرێم بەگشتی و پرسی هەڵبژاردن و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری بەتایبەت رایگەیاند،سیاسەت و ستراتیژی یەکێتی سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن روونە و لەسەرەتاوە لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردن بووین بەڵام هەڵبژاردنێکیبێگەرد و دوور لە دەستوەردان. ئەمەش بە یاسایەکی نوێ و کۆمسیۆنێکی بەهێز دەکرێت نەک یاسایەک دەرفەت بۆ هەڵبژاردنێکی رووکەشبڕەخسێنێت. ئێستاش کات ماوە و دەتوانرێت بە سازان پرسەکە یەکلایی بکرێتەوە کە ئەمەش خواستی زۆرینەی لایەنە سیاسییەکانیهەرێمە.

 

‌‎وتیشی، بەداخەوە سەروەریی دەسەڵاتی دادوەری لەژێر پرسیاردایە و حزب دەستوەردان لە کارەکاندا دەکات، ئەمەش پێشهاتێکیمەترسیدارە و دەبێت رێگریی لێبکرێت.

 

‌‎لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەوڵە ئەرێنییەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان سەرۆک بافڵ وتی، کاری پێکەوەیی لەگەڵدۆستەکانمان لە بەغدا و فراوانکردنی هاوکاری و هەماهەنگییەکان لەبوارە جیاوازەکاندا، فاکتەری بەهێزبوون و مانەوەمانە وەک قەوارەیەکیبەهێز و خزمەتکردنی زیاتری خەڵکەکەمان.

 

‌‎هەر لە دیدارەکەدا سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکراشیکرد، ئەو دۆخە سیاسییەی ئەمڕۆ لە هەرێم هاتووەتەئاراوە نەک خزمەتبە هیچ لایەنێک ناکات بەڵکو لە سیاسەت و حوکمڕانییەکی تەندروست دوورمان دەخاتەوە، ناشتوانین کۆتایی بەو دۆخە بهێنین ئەگەر واز لەعەقڵییەتی سەپاندن و تاکڕەوی نەهێنین و پێکەوە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و

نیشتمانییەکان کار نەکەین.