بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ى هاوکار جاف ڕایانگه‌‌‌یاند، ئه‌‌‌مرۆ دادوه‌‌‌ر فه‌‌‌رمانى له‌‌‌ سێداره‌‌‌دانى بۆ 9 تۆمه‌‌‌تبارى دۆسیه‌‌‌ى تیرۆرکردنی هاوکار جاف ده‌‌‌رکرد‌

 

ده‌‌‌قى ڕاگه‌‌‌یه‌‌‌ندراوى بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ى شه‌‌‌هید هاوکار جاف:

 

پەیامێک لە بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف-ەوە.

ئەمڕۆ لەسەر بڕیاری دادگای کەتنی هەولێر، دەربارەی کەیسی شەهید کردنی ئەندامی بنەماڵەکەمان شەهید عقید هاوکار جاف کە لەئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو تیرۆرکرا ئەو تۆمەتبارانەی لای خوارەوە بە غیابی حوکمی اعدامییان بۆ دەرچوو.

 

- وەهاب مجید باقی

- کارزان محمد رەشید

- وریا خالد على

- عاسی رشید حوسین

- عمار فەیسەل

- لوئەی محمد رزا

- بولا ناسراوه به (تایگەر)

- لشکر محمد حسن

-دلشاد زیاد احمد

هاوکار جاف ئه‌‌‌فسه‌‌‌رى ده‌‌‌زگاى ئاسایشى هه‌‌‌رێم بوو به‌‌‌هۆى لکاندنى بۆمب به‌‌‌ ئۆتۆمبێله‌‌‌که‌‌‌ى له‌‌‌هه‌‌‌ولێر شه‌‌‌هیدبوو، دواى چه‌‌‌ند رۆژێکئه‌‌‌نجومه‌‌‌نى ئاسایش ڕایگه‌‌‌یاند، چه‌‌‌ند که‌‌‌سێکى ناو ده‌‌‌زگاى ئاسایش هاوکار جافیان تیرۆرکردوه‌‌‌و به‌‌‌و هۆیه‌‌‌وه‌‌‌ کێشه‌‌‌کانى نێوان پارتى ویه‌‌‌کێتى قوڵتربونه‌‌‌وه‌‌‌.