دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردن ڕادەگەیەنێت

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ، سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە زیاتر لە ( پەنجا ) ملیۆن دیناریان دزیوە .

 

دەرەنجامی هەوڵە بەدەوامەکانی هێزەکانی دەزگای ئاسایش بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشیڕۆژئاوای سلێمانی بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە ، بە پێی ماددەی  ( ٤٤٣ ) لەیاسای سزادانی عێراقی ، لە ناوچەی تانجەرۆیسلێمانی ( ٣ ) تۆمەتباری بەڕەگەز عەرەبیان دەستگیرکرد بە ناوەکانی

 

( ئ ، ج ، ف ) لەدایکبووی ١٩٧١

( م ، م ، ع ) لەدایکبووی ١٩٧٧

( ب ، م ، ل ) لەدایکبووی ١٩٩٨

 

کەهەستاون بە دزینی بڕی ( ٥٦ ) پەنجا و شەش ملیۆن دینار .

سەرجەم تۆمەتباران دانیشتووی شاری ( بغداد )ن و بەمەبەستی گەشتوگوزار ڕویان لە سلێمانی کردبوو ، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە .