پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمەی یەکێتی کردویەتی هیچی لە خیانەتی ١٦ ی ئۆکتۆبەر کەمتر نییە

 

ڕوونکردنەوەیەک لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ..

 

بەداخەوە پێچەوانەی دەستور و پێچەوانەی ئەو دەقە نووسراوەی پرۆژە بودجەی عێراق بۆ ساڵانی ( ٢٠ ٢٣ و ٢٠ ٢٤ و ٢٠ ٢٥) کە لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ڕێکەوتنی لەسەر کرابوو ، هەروەها پێچەوانەی ڕێکەوتنینێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ ، کۆمەڵێک پەرلەمانتاری لایەنەکان دەنگیان بە زیاد کردنی هەندێک  بڕگەینوێ بۆ هەردوو مادەی (١٣و ١٤) ی پرۆژە یاسای بودجە دا ، ئێمە لە فراکسیۆنی پارتی دژی ئەم نادادی و غەدرە گەورەیە دەوەستینەوە  کەلە خەڵکی کوردستان دەکرێت و هەوڵەکانمان لە پێناو چەسپاندنی مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بەگەڕ دەخەین ..

 

ئەوەی بۆ ئێمە جێگەی سەرسوڕمانە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جارێکی تر وەک و تەنها حزبی کوردیدەنگی خۆی خستە پاڵ ئەو دەنگانەی کە دژی مافە یاسایی و دەستوریەکانی خەڵکی کوردستان وەستانەوە ، بۆ ئەم دژ وەستانەوەشیانبەرامبەر مافە دەستوری و یاسایەکانی خەڵکی کوردستان دەیانەوێت پاسا و بەوە بهێننەوە گوایە پشتگیری گەڕانەوەی بەشێک لە مووچەپاشەکەوت کراوەکانی فەرمانبەرانی کوردستان دەکەن ! ئەمە خۆڵکردنە چاوی خەڵکە و دەمانەوێت بۆ هەموو لایەکی ڕوونبکەینەوە کە ئەگەریاسایی بودجە وەک و ئەوەی لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق  یەکێتی نیشتیمانی و  هەندێک لایەنی تر دەنگیان بۆ داوە تێبپەڕێت ، ئەوانەک پاشەکەوت ناگەڕێتەوە بەڵکو چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و سەرجەم شایستە دارایەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە  مەترسییەکی گەورەوە !

 

هۆکاری یەکەمی پاشەکەوتکردنی بەشێک لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بۆ بڕینی بودجەو شایستە دارایەکانی هەرێم لە لایەنبەغدادەوە دەگەڕێتەوە ، بۆیە  حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئێمەش لە فراکسیۆنی پارتی لە هەوڵی جدیدا بووین  بۆ ئەوەی حکومەتیعێراق  پابەندێتی خۆی سەبارەت بە دانەوەی بەشێک لە مووچەی پاشەکەوت کراوی فەرمانبەرانی هەرێم جێبەجێبکات ، وە لە حاڵەتێکدا ئەگەرحکومەتی عێراقی فیدراڵ ئەم پابەندیە ئەخلاقیەی خۆیشی جێبەجێ نەکردایە ئەوە بەدڵنیاییەوە لە داهاتوو حکومەتی هەرێم خۆی پلانی بۆدانەوەی پاشەکەوتی فەرمانبەرانی هەرێم دەبوو ..

 

ئەمەی یەکێتی و نەیارانی هەرێمی کورستان کردویانە پیلانێکی ژەهراوییە دژی هەرێمی کوردستان و هیچی لە خیانەتی ١٦ ی ئۆکتۆبەرکەمتر نییە ..