دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی گروپێک بەناوی ( گورگەکان ) ڕادەگەیەنێت

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی گروپێکی تێکدەر دەستگیردەکات.

 

پاش کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر گروپێکی تێکدەر ، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەفەرمانی دادوەریلێکۆڵینەوەی ئاسایش گروپێکی ( ٥ ) کەسی دەستگیرکرد کە ناویان لە خۆیان ناوە ( گروپی  گورگەکان ) کە سەرجەمیان وێنەی ( گورگ ) لەسەر سنگیان کێشراوە ، تۆمەتباران هەستاون بە شێواندن و تێکدانی موڵک و ماڵی گشتی و فەرمانگە حکومیەکانی سنوری ناحیەیشۆرشی قەزای چەمچەماڵ ، ئەندامانی گروپەکە پێکهاتبوون لە :

( م ، ک ، م ) و ( ک ، ن ، ش ) و ( ت ، ح ، ش ) و ( ک ، ج ، م ) و ( م ، خ ، ع )

تۆمەتباران بەپێ ی ماددەی ( ٤٠ ٥ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.