لە سلێمانی بەزەبری چەک پەلاماری شۆفێرێک دەدرێت و ئۆتۆمبێلەکەی لێدەسێنرێت

 

لە سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان/ نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێل، لەدوو چالاکیدا دووتۆمەتباریان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی تۆمەتبارێک بەزەبری چەک ئوتۆمبێلێک لەهاووڵاتییەک دەسەنێت، لێکۆڵینەوە وکۆکردنەوەی زانیارییەکان دەستیپێکرد و توانرا تۆمەتبار دەستگیربکرێت، دەستیشگیرا بەسەر ئوتۆمبێل و ئەو چەکەی تاوانەکەیپێئەنجامدابوو.

ئاشکراشیکرد، لەچالاکییەکی ترداو لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ماتۆڕسکیلێکی دزیبوو، هاوکاتدەستیشگیرا بەسەر ماتۆرسکیلە دزراوەکەدا.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی راگەیاند، لەئێستادا هەریەک لەتۆمەتباران راگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.