پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى کەسێکى راگەیاند کە فێڵى لە هاوڵاتییان کردبوو و بەناوى وەرگرتنى زەوى و دامەزراند پارەى لەوهاوڵاتیانە وەرگرتووە

پۆلیسى سلێمانى بڵاوى کردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لەڕێگەی پەیجی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە زانیاری لەسەرکەسێک گەیاندە هێزەکانی پۆلیس کە بەفێڵ‌ و بەناوی دامەزراندن‌ و زەوی وەرگرتنو زیادکردنی مووچەی کەمئەندامان، پارە لەهاوڵاتیاندەسەنێت، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی راسپێردرا کە بەدواداچوونی بەپەلە بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی ئەنجام بدەن.

دەشڵێت: دوای بەدواداچوون‌ و لێکۆڵینەوەکان‌ و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسینەهێشتنی تاوان دەستگیربکرێت. لەکاتی دەستگیرکردنیداو لەماڵی تۆمەتباردا دەستگیرابەسەر ژمارەیەکی زۆر پێناسی باری شارستانیی وزانیاری کەسیدا.

لەئێستادا تۆمەتبار (م،ح،ح  لەدایکبووی 1969 ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی  312 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە.

تۆمه‌‌‌تبارەکە له‌‌‌دوای‌ ده‌‌‌ستگیرکردنی‌ چه‌‌‌ند سکاڵایه‌‌‌کی‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر تۆمارکراوه‌‌‌و داواش لەهاوڵاتیان دەکرێت کە هەر کەسێک بەناوی دامەزراندن‌ وزەوی وەرگرتن‌ و زیادکردنی مووچەی کەمئەندامانەوە فێڵی لێکراوەو پارەی لێسەندراوە، سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانیسلێمانی بکات بەمەبەستی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی.