کەسێک براکەی خۆیی بە چەقۆ کوشت

 

‎لە گوندێکی سەر بە شاری هەولێر کەسێک برا گەورەکەی خۆی کوشتووە، بەڵام تائێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.

 

‎عەقید کاروان خۆشناو، بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ، لە گوندی (ماستاوە)ی سەر بە ناحیەی (شەمامک) لە سنووری پارێزگای هەولێر، کەسێکبە دەستی برا بچووکەکەی بە چەقۆ کوژرا."

 

‎ناوبراو ئاماژەی بەوەکردوە، برابچووکەکە بە چەقۆ لە پشتەوە لە براکەی داوە و کوشتوویەتی.

 

‎تائێستا دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر هیچ راگەیەنراوێکیان سەبارەت بەو رووداوە بڵاونەکردۆتەوە