بافڵ تاڵەبانی

لە ئەڵمانیاوە و لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی حیزبەکەی دەکات

 

بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە بافڵ تاڵه‌‌‌بانی وتوویەتی ژیان و ئارامیی خەڵکە خۆشەویستەکەمان هێڵی سوورە و بەهەمووشێوەیەک دژییاساشکێنی و هەر هەوڵێک بوەستنەوە کە ئامانجەکەی دروستکردنی پشێوی و ناسەقامگیرییە

 

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی کرد.

 

‏‎لە کۆبوونەوەکەدا شێخ ئەحمەد حەمە کەریم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و لیوا روکن عومەر ساڵح، سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی ٧٠  و هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و وەهابهەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر و دیار عومەر، جێگری فەرماندەی فەرماندەیی  کۆماندۆی کوردستان ئامادەبوون.

 

‏‎دۆخی ئەمنیی هەرێم و عیراق، رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بوون وسەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئامادەبووانی بەرچاوڕوونکرد و رایگەیاند، پاراستنی سەقامگیریی هەرێم و سەلامەتیی خەڵکەکەی ئەرکیئێوەیە، بۆیە هەماهەنگی بەردەوام و چالاکییە هاوبەشەکانی نێوان دەزگا ئەمنییەکان فاکتەرێکی گرنگی بەدیهێنانی ئەو ئامانجە باڵایە وپاراستنی بەرژوەندییە گشتی و نیشتمانییەکانە.

‏‎

بافڵ تاڵه‌‌‌بانی وتیشی، ژیان و ئارامیی خەڵکە خۆشەویستەکەمان هێڵی سوورە و بەهەمووشێوەیەک دژی یاساشکێنی و هەر هەوڵێکبوەستنەوە کە ئامانجەکەی دروستکردنی .پشێوی و ناسەقامگیرییە