قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیای کرد

 

قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆکی حکومەت:

 

دۆخی شەنگال و کێشە ناوخۆییەکانی کوردستان گرنگترین خاڵەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆمان بوو لەگەڵ یۆخن فلاسبارس وەزیری دەوڵەتیئەڵمانیا بۆ هاریکاری ئابوری و گەشەپێدان و وەفدە یاوەرەکەی.

 

پێویستە هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش خواست و بۆچوونی دانیشتوانی شەنگال و ئێزدییەکانبەگشتی بە گرنگ وەربگرن و نوێنەران و هاوڵاتییانی ئێزدی بەشدار بکرێن لە ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچەکانیان.

 

باسی کێشە ناوخۆییەکانی کوردستانیشمان کرد کە بە داخەوە کێشە و ململانێ سیاسی و حیزبییەکان هێنراوەتە ناو حکومەتەوە. هیوامخواست بە زوویی بتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین بۆ ئەوەی حکومەت بتوانێت بە دوور لە ململانێی سیاسی و حیزبی بە شێوەیەکیدادپەروەرانە و بێ جیاوازی خزمەتی هەموو هاوڵاتییان و ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان بکات.