ڕوونکردنەوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە بۆ ڕای گشتی سەبارەت بە ڕاگیراوان ( ئارام حەسەن و شەرمین عەلی )

 

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەربارەی کەیسی هەردوو ڕاگیراو ( ئارام حەسەن و  شەرمین عەلی  ) بۆ ڕای گشتی ڕووندەکەینەوەکە دۆسیەی ناوبراوان هیچ پەیوەندیەکی بە کاری ڕۆژنامەوانی و ڕێکخراوەیی و ئازادی ڕادەربڕینەوە نی یە ، وەک هەندێک کەس و لایەن وبەناوچالاکوان باسی دەکەن و ئامانجیان چەواشەکردنی ڕای گشتی یە .

هەردوو ناوبراوان بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بە ماددەی ( ٣٤١ )ی خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون، چونکە فەرمانبەری حکومەتن و هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان ڕوونە .

 

هەروەها لە ماوەی ڕابردوودا خۆیان و پەڕاویان خراونەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش و بەڕێزیان بینیونی و ووتەیانی وەرگرتووە وهەموو ڕێکارێکی یاساییان بۆ گیراوەتەبەر ، دەزگای ئاسایش تەنها لایەنی جێبەجێکاری یاسایە.

 

بۆ بەرچاوڕوونی هەموو لایەک لە ڕێکەوتی ٢٠ ٢٣/٥/٢ ڕێکخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتی بۆ ئاگاداربوون لە دۆخی ڕاگیراوان سەردانیگرتوخانەی ئاسایشیان کردووە و چاویان بەسەرجەم ڕاگیراوان کەوتووە و لە نێویشیاندا هەردوو ناوبراوانیان بینیوە ، لە چەند ڕۆژیڕابردووشدا کەسە نزیکەکانیان سەردانیان کردوون و چاوپێکەوتنیان هەبووە .

 

وەک دەزگای ئاسایشی هەرێم هەمیشە دەرگامان کراوەیە بۆ هەر کەس و لایەنێکی یاسایی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنوسانکە بیانەوێت بەدواداچوون بکەن و لە بارودۆخیان دڵنیاببنەوە .

 

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان

٢٠ ٢٣/٥/٣