وەزارەتى ئەوقاف لەسەر هێرشکردنە سەر مزگەوتێک لەلایەن یەزیدییەکانەوە هاتەدەنگ

 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەمو ئەو لایەنانەی لێناگەڕێن دۆخی شەنگال ئاسایی بکرێتەوەبەرپرسی یەکەمی هێرشکردنە سەر حەرەمی مزگەوتێکی ئەو قەزایەن و دەشڵێت، " ئەمکارە ناڕەوایە دورە لەئاداب و نەریتی خۆڕەوشتیڕەسەنی ئایینی و کوردەواری و هەوڵێکی پلان دارێژراوە بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئایینی".

 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوێنێ پێنجشەممە لەئەنجامی گرژی و ئاڵۆزی دەڤەری شەنگال دژیگەڕانەوەی ژمارەیەک خێزانی عەرەب بۆ دەڤەرەکە، ئاڵۆزی کەوتۆتەوە بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس هێرشیانکردۆتە سەرحەرەمی مزگەوتیشارەکە.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەتوندی سەرکۆنەی بێڕێزی و دەستدرێژیکردنەوە سەرمزگەوت وهەرناوەندێکی تری ئایینی دەکەین، پێشمانوایە ئەمکارە ناڕەوایە دورە لەئاداب و نەریتی خۆڕەوشتی ڕەسەنی ئایینی و کوردەواری وهەوڵێکی پلان دارێژراوە بۆ تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئایینی لەناوچەکەدا".

 

ئەوەشیخستۆتەڕو، "هەمو ئەو لایەنانەی لێناگەڕێن دۆخی شەنگال ئاسایی بکرێتەوە بەرپرسی یەکەمی ڕوداوەکەن و کە بەردەوام ڕۆڵیانلەئاژەوەگێڕی دەڤەرەکەدا هەیە".

 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەشڵێت، "ئەمجۆرە کردەوانە پلانی کەسین پەیوەندی بەهیچ ئاینێکەوە نییە، بۆیە داوا لە لایەنیپەیوەندیداری حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ دەکەین، بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ دۆخی شەنگالدا بکەن و بکەرانی ڕوداوەکە دەستنیشان بکەن و  ڕوبەڕوی سزای یاسایی خۆیان بکەنەوە".

 

International News Agency Rudaw24