بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

 

بەتۆمەتی تەقەکردن لەنەخۆشخانەی منداڵان و بریندارکردنی کارمەندێکی پۆلیس و کارمەندێکی نەخۆشخانەکە دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

 

مەفرەزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە هەڵیانکوتابووە سەر نەخۆشخانەی منداڵانیسلێمانی و کارمەندێکی پۆلیس و کارمەندێکی پرسگەی نەخۆشخانەکەیان بەفیشەک بریندار کردبوو.

 

دوای ئەوەی کاتژمێر ١٠ :٣٠  خولەکی شەوی ڕابردوو دوو کەس کە لەژێر کاریگەری مادە کهولییەکاندا بوون و دەیانویست سەردانی منداڵێکلەنەخۆشخانەی منداڵان بکەن، بەڵام لەلایەن پۆلیسی نەخۆشخانەکەوە ڕێگرییان لێکراو پێیان ڕاگەیەندرا کە وادەی سەردانیکردنی نەخۆشکۆتاییهاتووەو منداڵە نەخۆشەکە دایک و باوکی لەلایەو پێویست ناکات ئەوان بچنە لای، بەڵام کاتژمێر ١:٣٠  خولەک تۆمەتبارەکاندەگەڕێنەوە بۆ نەخۆشخانەکەو تەقە لەپۆلیسێک و کارمەندێکی پرسگەی نەخۆشخانەکە دەکەن و برینداریان دەکەن.

 

دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو تۆمەتباری سەرەکی کە تەقەی کردبوو دەستگیرکراو ئەو کەسەی کە لەگەڵیدا بووهەڵات، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبارەکەی تریش دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر چەکێکی جۆری دەمانچە کە تۆمەتبار تەقەیپێکردبوو.

 

لەئێستادا هەریەک لەتۆمەتباران، (ش، خ، أ) لەدایکبووی ١٩٨٥ و (ئ، خ، م) لەدایکبووی ٢٠ ٠ ٣ بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی  ٢٣٢ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

لەئێستادا هەردوو برینداری ڕووداوەکە لەنەخۆشخانەن و چارەسەری پزیشکی وەردەگرن و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

 

International News Agency Rudaw24