پێنج کۆڵبەر لە سنووری رۆژهەڵاتی کوردستان و هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستدا

 

ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند ، لە

21-3-2023ـەوە تاوەکو 21-4-2023، 14 هاووڵاتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستگیرکراون، هاووڵاتییەک سزایلەسێدارەدان و دوو هاووڵاتی دیکەش سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە، 5 کۆڵبەریش لەسەر سنووری رۆژهەڵاتی کوردستان وهەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە

ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە 21-3-2023 تاوەکو 21-4-2023 سێ هاووڵاتی بە تۆمەتی گواستنەوەیکەلوپەلی قاچاخ لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسداران و پاسەوانانی سەر سنووری ئێرانەوە لە شارەکانی بانە، کرماشان و شنۆ تەقەیانلێکراوە و گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوو کۆڵبەری خەڵکی سەقزیش لە سنووری بانە و لە بەنداوی کێلەی ئەو شارەدا گیانیان لەدەستداوە. هەر لەو مانگەدا،دوو هاووڵاتی لە شارەکانی بانە و قەسری شیرین مینیان پێدا تەقیوەتەوە و گیانیان لەدەستداوە.

 

International News Agency Rudaw24

 

Rudaw 24 is a reliable news source

Past, Present, Future