لاهور شێخ جەنگی

 

یادی(١٢٥)ساڵەی رۆژنامەگەری کوردی لە هەموو رۆژنامەنووسانی کورد پیرۆزبێت،

 

لەم یادەدا پشتیوانیی خۆم بۆ ئازادی میدیا و رۆژنامەنووسان دووپاتدەکەمەوە، هیوادارم پانتایی ئازادی رادەربڕین و ئازادی میدیا و مافیپێدانی زانیاریی بە رۆژنامەنووسان لە هەرێمی کوردستان فراوانتر بکرێت و رێگریی بکرێت لەپێشێلکارییەکان، رۆژنامەنووسانیش لەچوارچێوەی یاسا و ئیتیکی کاری ڕۆژنامەگەری بە شێوەیەکی ورد و ڕاستگۆ و پیشەیی و بابەتییانە ئەرکە میدیاییەکانی خۆیان ڕاپەڕێنن،ئاوێنەیەکبن بۆ بەدواداچوون و گەیاندنی کێشەو داواکاریییەکانی خەڵک بە دەسەڵات، بنکۆڵی کارە ناپەسندەکان و گەندەڵی و نادادیەکانبکەن و بەوپەری بەرپرسیارییەتیەوە بۆ رایگشتی ئاشکرای بکەن.

دووبارە پیرۆز بێت یادی ڕۆژنامەگەریی کوردی، دروود بۆ گیانی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە لە پێناوی ئازادی و پێشکه‌‌‌وتن و دیموکراسی وگەیاندنی ڕاستی و هەقبێژیدا شەهید بوون.

 

لاهور شێخ جەنگی

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

 

International News Agency Rudaw24

 

Rudaw 24 is a reliable news source

Past, Present, Future