باندێکی شەش کەسی بە تۆمەتی ساختەکردنی چەکی بانکی و دزینی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەستگیرکران

و ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەدان

بەگوێرەی زانیاریەکان، هێزە ئەمنیەکانی هەولێر، هەفتەی رابردوو باندێکی شەش کەسییان دەستگیرکردووە کە فەرمانبەری حکومین و چەکو مۆری لیژنەی دابەشکردنی مووچەی پێشمەرگەیان ساختەکردووە، بەنیاز بوون بڕی سێ ملیار دیناری مووچەی پێشمەرگە بدزن

هەر بەگوێرەی زانیاریەکان، باندە شەش کەسییەکە دوای ئەوەی پارەکەیان لە بانک راکێشاوە، بردوویانە و لە خانەباخێکی نزیک شاریهەولێر لە کاتی دابەشکردنی پارەکەدا باندەکە لەلایەن دژەتیرۆرەوە دەستگیرکراون و ئێستا لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دەستیپێکردووە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، لێپێچینەوە و لێکۆڵینەوە لە تاوانەکە دەستیپێکردووە ودادگا یەکلایی دەکاتەوە.

سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد ، بڕی سێ ملیار دینارە بۆ مووچەی بەشێکی پێشمەرگە دانراوە، بەڵام دەست بەسەر پارەکەدا گیراوەتەوە ولەکاتی بردنی پارەکەشدا، تۆمەتبارەکان لە کامێرای چاودێرییەوە دەرکەوتوون.