کوڕە بچووکەکەی نێچیرڤان بارزانی هاوشێوەی براو ئامۆزاکانی دەرکەوت

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە

 

ئەمڕۆ کوڕی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەخانەی منداڵان بوو

 

ئەمڕۆ یەکشەم نۆی نیسانی /2023/، بەڕێز چیاڤان بارزانی کوڕی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی خانەی منداڵانی هەولێری کرد،لەلایەن بەڕێز شێخ زەیتۆ تۆفیق بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی هەولێر و بەڕێز شێروان عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری خانەی کوڕان پێشوازیلێکرا.

 

ئامانج لە سەردانەکە بۆ ئەوە بوو لەگەڵ منداڵانی خانە بێت و ئاگاداری کێشە و گیر و گرفتەکانیان بێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر