پەیامێکی توند لە مەکتەبی سیاسی یەکێتیەوە: کەمینیەکی نێو پارتی، حکومەت بۆ کاری هەواڵگری دەوڵەتان و تێکدانی سلێمانی بەکاردێنێت

 

مەکتەبی سیاسی یەکێتی پەیامێکی توندی لەسەر رووداوەکانی ئەمشەو بڵاوکردەوە و هێرشی توندی کردە سەر حکوومەتی هەرێم

 

هێرش کردنە سەر فرۆکەخانەی  نێو دەوڵەتی سلێمانی ، پیلانێکی پێشوەختە بۆ دارێژراوی  مخابەراتی و جاسوسیانەی دەرەکی و ناوخۆییەکە هەروەک چاوساغی  هێنانی  لەشکری  داگیرکەرە بۆ نێو خاکی  هەرێمی کوردستان، بۆیە ئەم پەلاماردانە بە توندی ئیدانە دەکەین،

 

چاوەرێ‌ بووین  لایەنی پەیوەندیدار لەبری پاساو هێنانەوەو ڕەویەتیدانی کوێرانە بەم تاوانە ، رێوشوێن و بەدواداچوون و سەرکۆنەی بکردایە،بەڵام وەک پیشەی رابردوییان کەمینیەکی خۆسەپێنی نێو پارتی، کە پەیوەندی ژێر بە ژێر و تایبەتیان هەیە، دەبنە چاوساغ و دام و دەزگاکانیحکومەت بۆ کاری هەواڵگری دەوڵەتان و تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی بەکاردێنن.

 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەمیشە  بروای بە یەکێتیی و یەکڕیزی خەڵک و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بووە، هەروەک ئامانجی بووەلەسەر ئاستی بەشەکانی تری کوردستانیش هاوکاری و هەماهەنگی و پەیوەندی دۆستانە هەبێت لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییەنەتەوەییەکان،

 

هەروەک دەستدرێژی و هێرشکردنە سەر هەر ناوچە و پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان بە تاوان دەزانێت و سەرکۆنەی دەکات، چونکەلەچوارچێوەی دیدی نەتەوەییانەی خۆی هەموو هەرێمی کوردستان بە پیرۆز دەبینێت و لەم پێناوەدا خەباتی نەپساوەی کردووە و خوێنیرشتووە.

روورەشی بۆ دوژمنانی کورد و دەستوپێوەند و چاوساغەکانیان

 

مەکتەبی سیاسی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو

ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو