وەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەو چوار ماددە خۆراکییەی بڕیارە بۆ مانگی رەمەزان دابەشبکرێن، سێیانگەیشتوونەتە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان‌

 

نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: لەو چوار ماددەخۆراکییەی بڕیارە بۆ مانگی رەمەزان دابەشبکرێن، سێیان گەیشتوونەتە کۆگاکانی هەرێمی کوردستان‌و بەشێکیان گەیشتوونەتەبریکارەکانیشØ› تەنیا هێلکە ماوە کە بگات.

 

وتیشی: "ناردنی خۆراکەکان بەردەوامن‌و تەواوی چوار مادەکە بگات دەستدەکرێت بەدابەشکردنیان".

 

وەزارەتی بازرگانی عێراق لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چوار مادەی زیاد بۆ مانگی رەمەزان لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگی 3 بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکات، کە ئەوانیش بریتین لە(تەبەقێک هێلکە، 5 کیلۆ ئاردی سفر، نیو کیلۆ ئاردی نیشاستە و کیلۆیەک شەعریە) بۆ هەر خێزان لەعێراق‌و هەرێمی کوردستان.

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو

ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،داهاتو