وەزارەتی پەروەردەی هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد

 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یاسای نوێیی پەروەردە و فێربوون لە هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا لەچەند مانگیداهاتوودا چەند هەنگاوێک بنرێت وەک دانانی رەشنووسی پلانی ستراتیژی حەوت ساڵە و رەشنووسی پەیڕە و نوسینەوەی رێنمایی نوێ لەچەندین بواری گرنگی ناو یاساکە

 

هەروەها بڕیاریدا لەبەر رۆشنایی یاساکە بۆ ساڵی نوێی خوێندن پەیڕەوی پیادەکردنی مامۆستای پۆل لە بازنەی یەکەمی خوێندن لە جیاتیمامۆستای وانە بکات و رێنمایی فرۆشگەی ناوەندەکانی خوێندن دەربکات و خولی شیاندن بۆ بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەر و  دیداریگەشە ئەنجامبدات

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو

ڕووداو٢٤،ڕابردو،ئێستا،ئایندە