بەم کارەساتەکە جەرگبڕ و گەورەیە، لە دڵەوە خەمبارو نیگەرانین

 

‎بەڕێزان: خانەوادە و کەسوکاری حاجی مەزهەر شێخ عەبدولڕەحمان و قوربانیانی رووداوەکەی گەڕەکی کازیوە

 

‎بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی ئەم کارەساتە دڵتەزێن و جەرگبڕەی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانیم بیست، کە تێیدا ١٥ هاوڵاتی بوونەقوربانی و ژمارەیەکیش بریندار بوون، دڵگران و خەمبارم، هاوبەشی خەمتانم.

 

‎بەم کارەساتەکە جەرگبڕ و گەورەیە، لە دڵەوە خەمبارو نیگەرانین، داواکارم لە خوای گەورە سەبووری هەموو لایەکمان بدات و کۆچکردووانجێگایان بەهەشتی بەرین بێت و شیفای بەپەلەی بریندارەکانیش بدات.

 

‎بۆ ئەم کۆست و خەمە گەورەیە وێڕای هاوخەمی قووڵمان، بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی و پشتیوانی خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە و هەرچیپێویست بێت لە چارەسەرکردنی بریندارەکان و کەمکردنەوەی ئەو ئازارە قووڵەمان ئامادەین و خۆمان بە بەشێک لەئێوە دەزانین و هەڵگریئەم خەمە قووڵەین.

 

‎دووبارە پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، خوای گەورە هاوکارو پشتیوانمان بێت لە تێپەڕاندنی ئەم دۆخە قوڕسەوئەم کارەساتە گەورەیە.

 

‎کۆسرەت رەسول عەلی

‎سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان