هەولێر

پرۆسەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا و دبلۆمی باڵا ڕادەگەیەنرێت

 

لە هەرێم زیاتر لە شەش هەزار کورسى بۆ خوێندنى باڵا ڕاگەیەندرا

 

د. ئارام محەمەد وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، گەڕى دووەمى تواناسازى نیشتمانى راگەیاندبۆ کردنەوەى دەرگاى پێشکەشکردن بەڕوى پێشکەشکارانى خوێندنى باڵا.

 

ڕاشیگەیاند،  لە رۆژى یەکشەممەوە، دەرگاى پێشکەشکردن بۆ خوێندنى ماستەر و دکتۆرا و خوێندنى باڵا، لە زانکۆکانى هەریم  بەڕوىخوازیاراندا دەکرێتەوە.

 

ئاشکراشىکرد، زیاتر لە شەش هەزار کورسى بۆ خوێندنى باڵا ( ماستەر، دکتۆرا، دبلۆمى باڵا)، تەرخانکراوە.

 

وتیشی،  پڕۆسەى پێشکەشکردن بەسەر سێ بازنەدا دابەشدەکرێت:

 

بازنەى یەکەم: بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و مامۆستا و فەرمانبەرانى خوێندنى باڵا

 

بازنەى دووەم: بۆ سەرجەم وەزارەتەکانى دیکەى حکومەتى هەرێم

 

بازنەى سێیەم: بازنەى پارالێڵە بۆ سەرجەم هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان بە فەرمانبەران و دامەزراوان و

دامەزراوان و دانەمەزراوانە

 

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو