لاهور جەنگی بەناوی هاوسەرۆکی یەکێتییەوە پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە

 

دەقی پەیامەکەی

 

"لەهەوڵدام بۆ کۆدەنگی لەگەڵ هه‌‌‌موو جوڵانه‌‌‌وه‌‌‌ سیاسییه‌‌‌کان"

 

کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان

بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سی و دووهەمین ساڵرۆژی راپەڕین و رزگارکردنی شاری کەرکوک جوانترین و گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم،ئومێدەوارم ئەم دوو بۆنەیە ببێتەمایەی خۆشی و ئاسودەیی و تێپەڕاندنی هەموو ناخۆشی و ئاڵنگارییەکان، هاووڵاتیانیش بەخۆشی وئاسودەیی رۆژانی جەژن بەسەرببەن.

 

هەر بە بۆنەی دیاریکردنی وادەی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، داوا لە هەموو دڵسۆزان و خەڵکەت٠Šکۆشەرەکەی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان دەکەم لەپێناو گەڕانەوەی شکۆ بۆ ئەو ناوچانەو ئاسوودەکردنی ڕۆحی شەهیدەکان وپارێزگاریکردن لە ئازادی و بەها باڵاکان و دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین لەم هەڵبژاردنەدا لە ئێستاوە خۆیان سازبدەن تا بەشداری کارایانهەبێت و کەسانی پاک و بەتوانا هەڵبژێرن کە مەبەستیان خزمەتکردنی راستەقینەی خەڵکە و بەرگریی لە خاک و ناسنامەیان دەکەن، نەککەسانێک کە ساڵانێکە بەناوی ئەوانەوە خەریکی گەندەڵی و دۆشینی سەروەت و سامانی کەرکوک و کەرکوییەکانن و  خۆیان کردووە بەبەرپرس، بەڵام لە ئاست کێشە و گرفتەکان و خزمەتکردنی شارەکە خۆیان بە بەرپرسیار نەزانیوە و تەنانەت ئامادەشنین لە شارەکەدابمێننەوە.

 

ئەم هەڵبژاردنە گرنگ و چارەنوسسازە، هەر  وەک چۆن لە رابردوود لەگەڵ ئێش و ئازارەکانی خەڵکەکەیدابووین، ئاواش لەم هەڵبژاردنەدا بەئەرکی خۆمی دەزانم بەهەموو توانامەوە پشتیوانتانبم، لە ئێستاشدا لەهەوڵدام بۆ کۆدەنگی لەگەڵ هه‌‌‌موو جوڵانه‌‌‌وه‌‌‌ سیاسییه‌‌‌کان و هەرهێزێکی سیاسی کە ئامانجی بنیادنانه‌‌‌وه‌‌‌ی کەرکوکە بۆ ئەوەی لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی هاوبەشی نیشتیمانیی دەنگی کورد بکەینەوە بەیەکەم و سەرکەوتن بۆ کەرکوک و ناوچەج٠Šناکۆکەکان تۆمار بکەین، لەو رێگەیەشەوە خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆخەڵکە تێکۆشەرەکەی دابین بکەین و هیوا و ئومێد بۆ گەنجەکان بگەڕێنینەوە.

دووبارە جەژنی نەورۆز و ساڵرۆژی راپەرینی کەرکوکتان پیرۆزب٠Šت

 

لاهور شێخ جەنگی

هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو