لاهور جەنگی یەکەم جوڵەی سیاسیی بە ناوی یەکێتیەوە ئەنجامدا

 

دەقی ڕاگەیەندراوی لاهور شێخ جەنگی

 

ناوەرۆکی کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان

 

ئەمرۆ یەکشەممە ١٩ی٣ی٢٠ ٢٣، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە هاورێیەتی هەڤاڵان پەروین کاکە‌‌حەمە و ژینۆ محەمەد ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتیی، لە شاری سلێمانی سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕانیان کرد و لەلایەنبەڕێزان عومەر سەید عەلی و جەمال ‌‌حاجی محەمەد و سەفین مەلا قەرە و بەختیار ئەولی پ٠Šشوازییان لێکرا.

 

لەو کۆبونەوەیەدا بە ووردی گفتوگۆکرا دەربارەی دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان بە گشتی و دۆخی سلێمانی و ژیان وگوزەرانی هاوڵاتیان بەتایبەتی و پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە هەرێمی کوردستان.

هەردوولا تەئکیدیان لەسەر پێویستی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکی سیاسی نێوانلایەنەکان کردەووە لە پێناو دابین کردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتیان.

 

لەکۆبونەوەکەدا ئاماژە بەو دۆخە نەخوازراوە کرا کە بەسەر سلێمانیدا هێنراوە  و کاریگەری راستەوخۆی کردۆتە سەر ژیان و گوزەرانیهاوڵاتیان و بازاڕ و بازرگان و کاسبکاران و خاوبوونەوە و راگرتنی پرۆژە خزمەتگووزارییەکان، لەوبارەیەوە هەردوولا هاورابوون کە دەبێتکۆتایی بەم دۆخە بهێنرێت و دامەزراوەکانی ‌‌حکومەت لە سلێمانی بخر٠Šنەوە خزمەت هاوڵاتیان.

 

لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەوە تەئکیدکرایەوە لە هەمئاهەنگی نێوان لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی زەمینەیەکی گونجاولەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەمساڵدا.

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو