سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەبارەی یاسای نەوت و گاز گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.

 

لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی 2023ـش دەڵێت، 12.06%ـە و پێشتر لەسەر ئەوە رێککەوتن کراوە.

 

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای پەسندکرنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025، کۆنفرانسێکیرۆژنامەوانی سازکرد و وتی، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر تەواوی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغداگەیشتوونەتە رێککەوتن.

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی قەبارەی بودجەی 2023 گوتی، 197 ترلیۆن و 828 ملیار دینارە.

 

محەمەد سودانی لەبارەی دواکەوتنی پەسندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەش وتی، بەهۆی ناجێگیریی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار و نرخینەوت و چەند هۆکارێکی دیکەیش بووە.

 

ڕووداو ٢٤ سەرچاوەی هەواڵی باوڕپێکراو