سبەى ڕۆژی شەممە،  هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی دوا کۆبوونەوەی خۆیان لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردنی لایەنەسەرەکییەکانی دیکەی هەرێم ئەنجام دەدەن

 

زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، بڕیارە سبەی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی و پارتی لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردنیبزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری کوردستان کۆببنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەکە لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکان و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنە.

ئەوەشى خستەڕو، دەزگای هەڵبژاردی پارتی و یەکێتی بە تەنها کۆنابنەوە، بەڵکو پێکەوە لەگەڵ لایەنەکانی دیکە کۆدەبنەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەمە دوا کۆبوونەوەی هەردوو بەشی هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی دەبێت کە تەوەری سەرەکی هەڵبژاردنی پەرلەمانیکوردستان

ئەمە سێیەم کۆبوونەوەی بەشی هەڵبژاردنی پارتی و یەکێتی دەبێت، کە بڕیارە دواتر ئەنجامی کۆبوونەوەکە بۆ رای گشتی رابگەیەندرێت