شاره‌‌‌زای که‌‌‌شناسی رۆژانی سێشەمە و چوارشەمە حاڵەتێکی ناجێگیری کەشوهەوا بەشێوەی باران پچڕ پچڕ و هەورە بروسکە دەبێت

 

ئاراس جه‌‌‌بار، شاره‌‌‌زای که‌‌‌شناسی له‌‌‌ هه‌‌‌رێمی کوردستان له‌‌‌ بڵاوکراوه‌‌‌یه‌‌‌کدا ده‌‌‌ڵێت: "سبەینێ دووشەمە  ئاسمانی هەرێم بە زۆری ساماڵدەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک پەڵە هەور، هاوکات پلەکانی گەرما بەرێژەی یەک پلە بەرزدەبێتەوە، خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت 10 بۆ20 کیلۆمه‌‌‌تر له‌‌‌ کاتژمێرێکدا، لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە.

 

ڕاشیگەیاندووە، رۆژانی سێشەمە و چوارشەمە حاڵەتێکی ناجێگیری کەشوهەوا بەشێوەی باران پچڕ پچڕ و هەورە بروسکە لە دەریایسوورەوە ناوچەکانی باشور و باشور رۆژهەڵاتی عێراق دەگرێتەوە کاریگەری لەسەر ناوچەکانی ئێمە نابێت، کەش تا رۆژی پێنجشەمەلەهەرێمی کوردستان بەسەقامگیری دەمێنێتەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووەه‌‌‌: ئەگەر هەیە رۆژی پێنجشەمە حاڵەتێکی لاواز و کورت خایانی باران و بەفر هاوشێوەی ئەمڕۆ بەشێکی ناوچەکانبگرێتەوە".