پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کاژێرێک لەمەوبەر تەرمیمێرمنداڵێکیان لە سنووری ناحیەی کەسنەزان دۆزییەوە.
ئەو منداڵە ماوەیەک لە مەوپێش دیارنەما ئەمڕۆ لە هەولێر تەرمەکەی دۆزرایەوە
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، "هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر کاژێرێک لەمەوبەر تەرمیمێرمنداڵێکیان لە سنووری ناحیەی کەسنەزان دۆزییەوە. هێزکانمان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە تاوەکو بگەنە شوناسنامەی تەرمەدۆزراوەکە."
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە میدیای پارتی ڕاگەیاند ، باوکی ئەیوب وتوویەتی کە ئەو تەرمە کوڕەکەیەتی، بەڵام ئەوان بۆ دڵنیابوونەوە لەوە،تەرمەکەیان رەوانەی دادپزیشکی هەولێر کردووە بۆئەوەی توێکاری بۆ بکرێت.