ئێران سزای 17 ساڵ زیندانی و لێدانی 74 قامچی بەسەر مامۆستایەکی ئایینی کوردا سەپاند
ئێران سزای 17 ساڵ زیندانی و لێدانی 74 قامچی بەسەر مامۆستایەکی ئایینی کوردا سەپاند
سەیفوڵا حوسێنی، مامۆستای ئاینیی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان، سزای 17 ساڵ بەندکردنو لێدانی 74 زەربە قامچی و دوو ساڵ دوورخستنەوەی بۆ ئەردەبیل و داماڵینی بەرگی مامۆستایەتی بەسەردا سەپێندرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهکانی مرۆڤ، ئەم هاووڵاتییە بە تۆمەتی: "ئەندامەتی لە مەکتەب قورئانی کوردستان" سزایشهش ساڵ بەندکران، بە تۆمەتی چالاکی تەبلیغی لە دژی نیزام سزای 15 مانگ بەندکران، بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بۆ تێکدانی ئهمنیهتیوڵات، سزای شهش ساڵ بەندکران، بێ رێزی کردن بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران و رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، سزای دووساڵ و شەش مانگ بەندکران، تێکدانی نەزمی گشتی، سزای 15 مانگ بەندکردن و 74 زەربە قامچی، داماڵینی بەرگی مامۆستایی و دووساڵ دوورخرانەوەی بۆ ئەردەبیل بەسەردا سەپێندرا".
بڕیاری دادگا و سزا سەپێندراوەکان بەسەر سەیفوڵڵا حوسێنی، پێش نوێژی مزگەوتی خاتەمولئەنبیا لە جوانڕۆ رۆژی چوارشەممە 25یکانوونی دووهمی 2023، بە بنەماڵەکەی ڕاگەیەندراوە.
پێشتر هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردبووە سەر ماڵی سەیفوڵڵا حوسێنی لە جوانڕۆ و بە شێوەیەکی توندوتیژانە ناوبراویانفڕاندبوو.
شیاوی ئاماژەپێدانە کە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، دەرگای چوونە ژوورەوەی ماڵی سەیفوڵڵا حوسێنیان شکاندووە و خاتوون قادریهاوژینی تەمەن 60 ساڵی ئەم مامۆستا ئایینییەیان داوەتە بەر لێدان و لە ئەنجامی توندوتیژی ئەم هێزانە دەستی چەپی خاتوون قادریشکاوە.