هونه‌رمه‌ندێکی كورد شاهۆ حوسێنی، دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی "بێلا چاو" ڕفێندرا
هونه‌رمه‌ندێکی كورد شاهۆ حوسێنی، دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی "بێلا چاو" ڕفێندرا.
شاهۆ حوسێنی، گۆرانیبێژی خەڵکی پاوەیه، ئه‌و گۆرانییه‌ی بۆ پشتیوانیی له خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌تییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێرانگوتووه و دواتر لەلایەن هێزەکانی حکوومەته‌وه لە ماڵەکەیدا ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاوی كرده‌وه، دوێنێ 23/1/2023، شاهۆ حوسێنی له ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری پاوه‌ی سه‌ر به كرماشانڕفێندراوه. بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری پاوە، ئەم هونەرمەندە دوای دوو ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی گۆرانییه‌كی ڤیدیۆیی بە ناوی "بێلاچاو" لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراوە، ئه‌و گۆرانییه ڕه‌مزی شۆڕش و به‌رخودانی گه‌لانی چه‌وساوه‌یه.