نیما نووری، هەرزەکارێکی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی شاری کەرەج، لە ١٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٤٠ ١ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانیحکومەتی ئێران گیانی لەدەست دا
نیما نووری، هەرزەکارێکی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی شاری کەرەج، لە ١٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٤٠ ١ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانیحکومەتی ئێران گیانی لەدەست دا
نیما نووری بڕیار بوو بەشداری لە مەراسیمی چلەی فەرموودەی نەجەفی لە شاری بێهەشت ساکینە کەرەج بکات، ئەوکاتە لەلایەن هێزەئەمنییەکانەوە بە دوو گوللە بەر سنگ و قاچی کوژرا، بۆ یەکەمجار نیما گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی ڤاسال لە شاری کەرەج. بەڵام دوایئەوە بەهۆی خوێنبەربوونی زۆرەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی مەدانی و هەمان ڕۆژ لەوێ گیانی لەدەستداوە.
نیما کاتێک کوژرا تەمەنی ١٨ ساڵ و ٦ مانگ بوو و تاکە منداڵی خێزانەکە بوو. خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم بوو و کەسێکی میهرەبان و سادەبوو، زۆر حەزی لە ئۆتۆمبێل و شۆفێری بوو. چەند ڕۆژێک بەر لە کوشتنی نیما لە ئەکاونتی ڕێکخراوی گەل، ١٥٠ ٠ وێنەی لە ئینستاگرام،ڕایگەیاندبوو کە ئامادەم گیانی خۆی لە پێناو نیشتمان و ئازادیدا بەخت بکات.