رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا سێ زیندانی کورد لە گرتووخانەکانی کرماشان و کەرەج لەسێدارەدراون
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا سێ زیندانی کورد لە گرتووخانەکانی کرماشان و کەرەج لەسێدارەدراون.
بە گوێرەی راگیەنراوێکی رێکخراوەکە، هاووڵاتیەکی کورد بەناوی (مەهدی عەسگری) تەمەن 33 ساڵ و دانیشتووی تاران، بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر لە گرتوخانەی (قزڵحەسار)ی سەر بە شاری کەرەج سزای لەسێدارەدانی بەسەردا جێبەجێکراوە.
هەروەها بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە، (سەعدوڵا کەریمی) تەمەن 43 ساڵ خەڵکی گوندی سەرین و (فەرهاد کەریمی) خەڵکی گوندی کۆمەرەی سەر بە پارێزگای کرماشان بە تاوانی کوشتن لە گرتووخانەی دێزڵئاوای کرماشان سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێکراوەو رێگەشیان پێنەدراوە لە دوادیداردا چاویان بە کەسوکاریان بکەوێت.