وەزیری بەرگریی ئێران مووشەکەکانمان نە بە شەڕ و نە بە دانوستان لەناونەچوون
وەزیری بەرگریی ئێران مووشەکەکانمان نە بە شەڕ و نە بە دانوستان لەناونەچوون
عەزیز نەسیرزادە کێیە فڕۆکەوانێکی شەڕکەر کە سەرکردایەتی وەزارەتی بەرگری ئێران دەکات
سەرکردەیەکی سەربازی ئێرانە، لەدایکبوی ساڵی 1964، لە تەمەنی 19 ساڵیدا پەیوەندی بە هێزی ئاسمانی وڵاتەکەیەوە کردووە و لە جەنگی ئێران و عێراق (1980-1988) وەک فڕۆکەوانی فڕۆکەی جەنگی ئێف 14 بەشداری کردووە.
ناوبراو لە ڕێگەی ڕیزەکانەوە بەتەسکیە بەرزبووەوە تا ساڵی ٢٠٢١ وەک جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران،
دوای سەرکەوتنی مەسعوود پێشەشکیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی ٢٠٢٤ کاندید کرا بۆ سەرۆکایەتی وەزارەتی بەرگری، و لە ٢١ی ئابی ٢٠٢٤ متمانەی پەرلەمانی بەدەستهێنا و زۆرترین ڕێژەی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
لەدایکبوون و ژیانی سەرەتایی
عەزیز نەسیرزادە سەرەتای مانگی ژانویەی ساڵی 1964 لە شاری سەراب لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات کە دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای ئێران لە دایکبووە. خێزاندارە و خاوەنی یەک کچە.
پێشتریش ناسرزادە لە بەیاننامەیەکدا بۆ ڕادیۆی ئێران وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە کە باس لەوە دەکەن یەکێک لە کوڕەکانی لە ئەمریکا نیشتەجێیە و گوتی جگە لە کچە تاقانەکەم هیچ کوڕێکم نییە ئەگەر کوڕێکم هەبوایە هانی دەدەم بۆ خوێندنی فڕۆکەوانی دژی دژمنان