ئاژانسی هەواڵی نێودەوڵەتی (رووداو 24)
ڕووداو٢٤،ڕابردوو،ئێستا،داهاتوو
         

ئیسلامی دیموکراتیک.

ئیسلامی دیموکراتیک.
ناسر تەها

 

لە دیدی من، ئەو تێگەیشتنەی ئۆجەلان لە ئیسلامی دیموکراتیک باسی لێودەکات لەم بابەتەدا دخەمە بەر چاو خوێنەران،

     عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە چوارچێوەی ڕەخنەی کە لە دەوڵەتی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیەتی  چەمکی ئیسلامی دیموکراتیک نەک وەک پڕۆژەیەکی ئایینی بەڵکو وەک چارەسەرێکی کۆمەڵایەتی وسیاسی بۆ ژیانی چوند شۆناسی لە یەکدەسەڵات پێشنیار دەکات. ئیسلامی دیموکراسی گەڕانەوەیە بۆ پەیمانی مەدینە، پەیمانێک کە بە یەکەم گرێبەستێکی کۆمەڵایەتی چند شۆناس و چەند ئایینی لە مێژووی ناوچەکەدا دادەنرێت.

 

ئۆجەلان ئیسلامی وەک بزووتنەوەیەکی ئەخلاقی و کۆمەڵایەتی دەبینێت تا ئاینی کە پێش پێکهێنانی دەوڵەت لەسەر بنەمای دادپەروەری و هاودەنگی و بەشداری خۆبەخشانە دامەزراوە. لە ڕوانگەی ئەوەوە پێغەمبەری ئیسلام دامەزرێنەری دەوڵەتێکی ئایینی نەبووە، بەڵکو سەرکردەیەکی بوو کە تەحەدای پێکهاتەکانی هەژموونی خێڵەکی و چینایەتی دەکرد. لەم چوارچێوەیەدا پەیمانی مەدینە نموونەی کۆمەڵگایەکە کە موسڵمانان و جولەکەکان و هۆزە جۆراوجۆرەکان نەک لەسەر بنەمای ئایین بەڵکو لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی سیاسی و بەرپرسیارێتی هاوبەش "نەتەوەیەکی یەکگرتوو"یان پێکهێنا."ئەم مێژووە مێژووی سەرەتای ئیسلامە"

 

لە بیرکردنەوەی ئۆجەلاندا ئیسلامی دیموکراسی لەگەڵ “ئیسلامی دەوڵەت”دا بەراورد دەکرێت. ئیسلامی دەوڵەتی ئایینێکە کە خزمەت بە چڕبوونەوەی دەسەڵات و پیاوسالاری و سەرکوتکردنی فرەچەشنی دەکات، لە کاتێکدا ئیسلامی دیموکراسی جەخت لەسەر ئەخلاقی کۆمەڵایەتی و ڕاوێژ و دادپەروەری و قبوڵکردنی چەند  نەتەوەیی و ئایینی و جێندەری دەکاتەوە. لەم ڕوانگەیەوە ئیسلامی دیموکراسی هەوڵێکە بۆ گەڕانەوەی ئایین بۆ کایەی کۆمەڵگا و ڕزگارکردنی لە ئامراز بوون بە دەستی دەوڵەت.

 

ئۆجەلان ئەم بیرۆکەیە هەڵدەبژێرێت، چونکە باکووری کوردستان و ترکی کۆمەڵگایەکی قووڵی ئایینییە و دیموکراسی  کە لە چوارچێوەی کولتووریە ناتوانرێت سەربگرێت. ئیسلامی دیموکرات، وێڕای ڕەخنە لە ئیسلامی سیاسی و دەیەوێت دیموکراسی لە چوارچێوەی کلتور  و مێژوویی ناوچەکەدا پێناسە بکات.

 

لە کۆتاییدا دەتوانین بڵێین لە بیری عەبدوڵڵا ئۆجالاندا ئیسلامی دیموکراسی گەڕانەوە بۆ شەریعەت نییە، بەڵکو گەڕانەوەیە بۆ ئەخلاق و پێکەوەژیان و ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی شکانی مۆدێلێکی سیاسییە بۆ دەوڵەتی نەتەوەیی.

3 کاتژمێر و 45 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئیسلامی دیموکراتیک.

ئیسلامی دیموکراتیک.

ڕووداو 24


 ڕووداو ٢٤ له له‌لایه‌ن ئاوات ئیبرایمی پێشنیاری دامه‌زراندنی کراو و دواتر به کردار دروستکرا و ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌ری بۆ دروستکراوه، که خۆبه‌خشه‌کان له چه‌ندین شوێنی جیهان کار ده‌که‌ن. ڕووداو له شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دروستکرا، بۆ ئه‌وه‌ی جینۆسایدی ڕژێمی ئێران دژ به کورد به دنیا بناسێنێ.

 

 

په‌یوه‌ندی


ده‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌ڕێوبه‌‌‌ری ڕووداو ٢٤
[email protected]

ڕێکلام
[email protected]

ناورد و بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌وڵ

[email protected]

به‌‌‌شی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کان

[email protected]

0046708435423

ئه‌په‌کانی ڕووداو 24


ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌ینی ئەندرۆید ، (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ئایفۆن،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی ویندۆز،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)

ئه‌‌‌پلیکه‌‌‌یشنی لینوکس،  (9٠ %, ئاماده‌‌‌یه‌‌‌)