پێم وایە ئێران لە ڕێککەوتنەکانی ئەبراهامدا ئامادە دەبێت
پێم وایە ئێران لە ڕێککەوتنەکانی ئەبراهامدا ئامادە دەبێت
ترەمپ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیکەدا لەگەڵ نەتانیاهۆ
وتیشی، ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە بۆ ئاشتی. من و بنیامین ناتانیاهۆ تازە کۆبوونەوەیەکی گرنگمان هەبوو لەسەر پرسە گرنگەکان لەوانە ئێران، بازرگانی، فراوانکردنی ڕێککەوتنەکانی ئەبراهام و لە هەمووی گرنگتر کۆتاییهێنان بە شەڕ لە غەززە.
من لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییە ترسناکەکەی ئێران کە ئۆباما و بایدن بە زۆر بەسەر ئیسرائیلدا سەپاندبوو کشامەوە
توانای پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانمان لەناوبرد
پەیوەندی کردنی ئێران بە ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیم کارێکی گەورە دەبێت
دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ ڕۆژی دووشەممە لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێکی گەورەیە، ڕەنگە یەکێک بێت لە گەورەترین ڕۆژەکانی مێژووی شارستانیەت. ئەو پرسانەی کە سەدان و هەزاران ساڵە بەردەوامن، ئێستا یان بەرەو کۆتایی دەچن یان لەوە تێپەڕین.