وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، بەردەوامیی دەسبەسەرکردن و ئەشکەنجە و سزای سێدارە دژی ناڕازییانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"ی مەحکووم کرد و داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد دەستبەجێ ئەم پرۆسەیە ڕابگرێت.
ئەم بەیاننامەیە کە لە ڕێگەی هەژماری فەرمیی "ئەمریکا بە زمانی فارسی" لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاو کراوەتەوە، ڕایگەیاندووە: "ئەمریکا بەردەوامیی دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانە، ئەشکەنجەدان و سزای لەسێدارەدانەکان کە لە دژی خۆپیشاندەرانی شۆڕشی ژینا دەرچووە، بە توندی مەحکوم دەکات.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە لانیکەم ١١ کەس لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژینا، مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە.
ڕێژیمی ئێران تا ئێستا ٩ خۆپیشاندەری بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بە ناوەکانی: "کۆمار کەرەمی، ڕەزا ڕەسایی، موحسێن شکاری، مەجیدڕەزا ڕەهنەوەرد، محەممەد حوسێنی، ساڵح میرهاشمی، سەعید یەعقووبی، مەجید کازمی و محەممەد قوبادلوو"ی لە سێدارە داوە.