شاسوار عەبدولواحید بە مادەی ٤٣١ دەستگیرکراوە
شاسوار عەبدولواحید بە مادەی ٤٣١ دەستگیرکراوە
مادەی ٤٣١ لە یاسای سزادانی عیراقی چییە؟
لە یاسای سزادانی عیراقی مادەی ٤٣١ لە جۆری کەتنە و تایبەتە بەو کەسەی تاوانی هەڕەشەکردن وەکهەڕەشەی کوشتن، دزی، زیان گەیاندن بە جەستە، ناوزڕاندن دەکات
یاخود هەڕەشەی دانەپاڵی کارەکانی دژی ئابروو، ئەو تاوانبارەی بەم یاسایە سزا دەدرێت
تاوانبارەکە بە بەندکردن سزادەدرێت، لە ٢٤ کاتژمێر کەمتر نەبێت و لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت
مادەی ٤۳۱ لە یاسای سزادانی عیراقی ژمارە ۱۱۱ی ساڵی ۱۹٦۹ هەموارکراو هەروەک لە مادەکانی ٤۳۰ و ٤۳۲لە هەمان یاسا باسی تاوانی هەڕەشەکردن
چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە ڤیدیۆیەکدا دەرکەوت و هەڕەشەی ئەوەی دەکرد ئەگەر کێشەی مووچە چارەسەرنەکرێت هەڵوێستی توند وەردەگرێت.
هێزێکی چەکداری یەکێتی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان دەستگیرکرد
بەپێی زانیارییەکان شاسوار عەبدولواحید لە شاری بەغداد بووە و تازە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی کەدەستگیرکراوە
بە فەرمانی دادوەر پۆلیسی سلێمانی شاسوار عەبدولواحیدی دەستگیرکرد
تاوەکو ئێستا بەشێوەی فەرمی لایەنی پەیوەندیدار هۆکاری دەستگیرکردنەکەی باس نەکردووە
ئەمە لە کاتێکدایە شاسوار عەبدولواحید پێشتر چەندین سکاڵای لە دادگادا لەسەر تۆمار کرابوو