ئەمە دوا وەسیەت و وەسیەتنامەی منە پەیامی کۆتاییمە
ئەمە دوا وەسیەت و وەسیەتنامەی منە پەیامی کۆتاییمە
ئەگەر ئەم قسانەی من گەیشتە دەستت، بزانە ئیسرائیل سەرکەوتوو بووە لە کوشتنم و بێدەنگکردنیدەنگم.
وەسێتەکەیەتی لە 6ی نیسانی ئەمساڵ نوسیویەتی و داوایکردووە پاش کوژرانی
بڵاوبکرێتەوە
ئاگاتان لەبینایی چاوم بێت (شام)ی کچم، کە رۆژگار رێگەی نەدا بەو شێوەیە بیبینم کە ئاواتم بوو، ئاگاتانلە کوڕە شیرینەکەم (سەڵاح) بێت، کە ئاواتم بوو هاوڕێی تەمەنم بێت تا گەڕانەوە، ئاگاتان لە دایکی ئازیزمبێت کە دوعاکانی ئەو وەک قەڵغان دەیانپاراستم، ئاگاتان لە هاوڕێی ژیانم بێت، هاوسەرەخۆشەویستەکەم (بەیان) کە جەنگ بۆ رۆژ و مانگی درێژ لەیەکی کردین، بەڵام لەسەر پەیمانی خۆیمایەوەو وەک رەگی دار زەیتوون نەلەرزی
ئەمە دوا وەسێتی منە، ئەگەر ئەمەتان پێگەیشت بزانن ئیسرائیل سەرکەوتوو بووە لە کوشتن و بێدەنگکردنم.
خودای گەورە ئاگای لە هەموو ئەو کەسانەیە کە لەم تاوانە بێدەنگ بوون.
کە مردم ئەوە بزانن لەسەر بیروباوەڕی خۆم مردووم، خوای گەورە بە شەهید قبوڵم بکات
لە کەمرکوڕیم ببورن و دوعای خێرم بۆ بکەن
ئەنەس جەمال شەریف