سووریا هێرشی تووندی کردە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە
سووریا هێرشی تووندی کردە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە
حکومەتی کاتی سووریا بە فەرمی هەڵوەشاندنەوەی لە بەشداریکردنی دانوستانەکانی پاریس ڕاگەیاند وهێرشی تووندی کردە سەر هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە
لەسەر بەستنی کۆنفرانسەکەی ئەم دواییەی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵات کە بە پێشێلکارییەکی ڕوونیڕێککەوتنی 10ی ئازار و هەوڵێک بۆ ژیانەوەی سەردەمی ڕژێمی پێشوو ناوی دەبات
حکومەت جەختی کردەوە کە کۆنفرانسەکە پێشنیازی وای کردووە کە لەگەڵ ڕێککەوتنی 10ی ئازارداناکۆکن، وەک داواکاری بۆ پێکهێنانی سوپایەکی نیشتمانیی نوێ و پێداچوونەوە بە دابەشکارییەئیدارییەکان، لە کاتێکدا ڕێککەوتنەکە بە ڕوونی باسی لە تێکەڵکردنی هەموو دامەزراوەکانی هەسەدەکردووە لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتدا
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە حکومەتی سوریا بە ئاژانسی فەرمیی سانا ی ڕایگەیاند، کۆنفرانسەکە"هاوپەیمانییەکی ناسکە و لایەنە زیانمەندەکانی ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لەخۆدەگرێت و بە پشتیوانییدەرەکی هەوڵی سەپاندنی واقیعێکی نوێ دەدات دیمەشق بە تووندی ئیدانەی میوانداریکردنی"کەسایەتیی جوداخواز و تێوەگلاو لە کاری دوژمنکارانە دەکات و بەرپرسیارێتیی تەواوی دەرەنجامەکانیدەخاتە ئەستۆی هەسەدە