دۆناڵد ترەمپ و ڤلادێمیر پووتین لە ئەلاسکا کۆ دەبنەوە
دۆناڵد ترەمپ و ڤلادێمیر پووتین لە ئەلاسکا کۆ دەبنەوە
هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ شەڕی ڕوسیا و ئۆکراینا لە ئارادایە
رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە راپۆرتێکدا ئاشكرایكردووە ڤلادیمێر پۆتین ، سەرۆکی روسیا پێشنیازیئاگربەستی پێشکەش بە ئیدارەی ترەمپ کردووە، لەبەرامبەر سازشی گەورەی کیێڤ بۆ مۆسكۆ
بەگوێرەی رۆژنامەکە، پۆتین بە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ-ی راگەیاندووە، ئەگەرئۆکرانیا رەزامەندی دەرببڕێت و هێزەکانی لە تەواوی ناوچەی دۆنێتسکی رۆژهەڵات بكشێنێتەوە، رازیدەبێت بە ئاگربەستی سەرتاسەری
رۆژنامەکە، لە زاری بەرپرسانی ئەوروپی و ئۆکرانیاوە بڵاویكردووەتەوە: لە پێشنیازەکەدا مەرجی ئەوەیئەوەی بۆ ئۆکرانیا داناوە، رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا كە ناوچەی بە دۆنباس ناسراوە، رادەستی روسیا بکاتەوە،بەبێ ئەوەی مۆسکۆ پابەند بێت بە هیچ شتێکەوە جگە لە وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان