پۆلیسی هەولێر ئەو تەقەکەرەی کە سێ هاووڵاتی کوشت دەستگیرکرا
پۆلیسی هەولێر ئەو تەقەکەرەی کە سێ هاووڵاتی کوشت دەستگیرکرا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمشەو چوارشەممە کاتژمێر 8 و 30 خولەک ڕێکەوتی (6-8-2025) لە بەنزیخانەیەک لە شەقامی کۆیە کارمەندی بەنزینخانەکە و شۆفێرێکو سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە دەبێتە دەمەقاڵییان، لەلایەن کارمەندی بەنزینخانەکەوە تەقە دەکرێت و لەئەنجامدا سێ هاووڵاتی دەکوژرێن
پۆلیس دەڵێت: دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەەرایەتی پۆلیس تۆمەتباریان دەستگیر کرد و لەئێستاشدا بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە