مه‌لا به‌ختیار، هەمان سیناریۆ بێزارکەرەکەی کابینەکانی پێشوو دوپاتدەبێتەوە، بەڵکو ئەمجارە مەترسی زیاتریش سەرهەڵدەدات
مه‌لا به‌ختیار که‌سایه‌تی سیاسی کورد، له ئه‌ڵمانیاوه دیالۆگ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی کوردستان و ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست کردووه.
رۆژی شه‌ممه ٢ی ١١ی ٢٠٢٤، لە شاری دۆرتمۆندی دانیشتنێکی دیالۆگ بۆ مەلا بەختیار ئاماده‌کراوه.
مه‌لا به‌خیاتر ئاماژه‌ی به گۆڕانکاریه سیاسیه‌کانی ناوچه‌که کردووه، به‌تایبه‌ت خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست. ناوبراو ده‌ڵێ: ئەگەر زوو حکومەتێکی بنکە فراوان دانەمەزرێ، زیانی بۆ هەرێمی کوردستان هەیە. ئەگەر حکومەتیش دابمەزرێ و نەتوانێ دەستوری هەمیشەیی بنوسێ، نەتوانێ هێزی پێشمەرگە یەک بخات، نەتوانێ سەرچاوەی دارایی رێک بخاتەوەو دژی گەندەڵی یاسا دانەڕێژێ، بێگومان. کابینەی دەهەمیش ناتوانێ کێشە بنچینەییەکانی کوردستان چارەسەر بکات. هەمان سیناریۆ بێزارکەرەکەی کابینەکانی پێشوو دوپات دەبێتەوە، بەڵکو ئەمجارە مەترسی زیاتریش سەرهەڵدەدات."
هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌وه کرد، ئەگەر سەرکردایەتی سیاسیی کوردستان قۆناغی رابردوی ململانێکان جێنەهێڵێ و بەرزنەبێتەوە بۆ ئاستی نوێی سیاسەتی نێودەوڵەتی ئێستا، کوردستان زیانی گەورە دەکات.
وێنه‌ی چاو‌دێر